ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فرانس فووتبۆڵ هۆکاری پشتگوێخستنی موسیالا ئاشکرا دەکات

سێ هۆکاری سەرەکی بۆ پشتگوێخستنی موسیالا هەن

Yariga App

یاریگا –

سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ هۆکاری بەربژێرنەکردنی جەمال موسیالا، ئەستێرەی بایرن میونشن بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات.

هەفتەی رابردوو، فرانس فووتبۆڵ ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆری بڵاوکردەوە، ناوی هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە نێو لیستەکەدا نەبوو، بەڵام ئەوەی ببووە جێی مشتومڕی میدیاکانی ئەڵمانیا، پشتگوێخستنی موسیالا بوو.

ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ هۆکاری دەستنیشان نەکردنی موسیالای روونکردەوە

بەڕای من، سێ هۆکاری سەرەکی بۆ دەستنیشان نەکردنی موسیالا لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندە هەن. یەکەمیان کەمی ئاماری باش لە چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو، چونکە بەقەد ماتیاس تێل گۆڵی کردبوو، ئەمەش ژمارەیەکی کەمە بۆ یاریزانێکی یەکلاییکەرەوە. هەروەها لە یارییە گەورەکانی چامپیۆنزلیگیش نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بۆ نموونە لە یاریی گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید و یاریی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ بەرامبەر ئیسپانیا.

ناتوانم بڵێم ئاستەکەی کارەساتبار بوو، بەڵام زۆر باش نەبوو. ئەگەر سەیری وەرزی بایرن میونشن بکەین، دەبینین خراپترین ئاماری لە 12 ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە، ئەمەش یارمەتیدەری موسیالا نەبوون.

لە وەرزی رابردوودا، موسیالا بەشداری لە دروستکردنی 20 گۆڵدا هەبوو، بەڵام لە وەرزی پێشووتر، بەشداری لە دروستکردنی 32 گۆڵدا هەبوو، ئەمەش جیاوازییەکی گەورە پیشان دەدات.

موسیالا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری نەیشنزلیگ دەکات، ئەمشەو رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە، پاشان سێشەممە رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button