ئیتاڵیا

سپالێتی: شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

Yariga App

لوچیانۆ سپالێتی ستایشی هێزی دەروونی یاریزانەکانی دەکات پاش ئەوەی شکستییان گۆڕی بە بردنەوە بەرامبەر فەڕەنسا.

ئیتاڵیا دوور لە چاوەڕوانییەکان، خێراترین گۆڵی مێژووی لێ تۆمارکرا  دوای تەنها 14 چرکە، بەڵام دووبارە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو توانییان 3-1 یارییەکە ببەنەوە.

کلیلی بردنەوەی یارییەکە ئەوە بوو کە هەر دوای گۆڵەکە، راستەوخۆ کاردانەوەمان هەبوو. دواتر خۆیان هێمن کردەوە و یاریزانەکان بەو شێوەیە یارییان کرد وەک ئەوەی خۆیان ویستییان و بۆ ئەوەش شانازییان پێوە دەکەم و هێزی دەروونییەکی بەهێزیان هەبوو.

هاوکات، سپالێتی ستایشی ئاستی تۆنالی کرد دوای گەڕانەوەی لە راگیرانەکەی و وتی

ئاستی سەرسوڕهێنەر بوو، پێمان وانەبوو 90 خولەک بتوانێت یاری بکات، کەچی لە کۆتا 5 خولەکدا بە خێراییەکی زۆرەوە رای دەکرد. ئێمە یاریزانێکی گەورەمان بۆ گەڕایەوە”.

ئیتاڵیا بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت لە میانەی یۆرۆدا، بەڵام یارییەکەی ئەمشەو دەکرێت ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ تیمەکەی سپالێتی کە بە ئاست و ئەنجام لە فەڕەنسا باشتر بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button