بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو ئەستێرەی پێشووی مان یونایتد لە یەک کاتدا روودەکەنە خولێکی دەرەوەی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

دوو یایزانی دیاری مانچێستەر کە سەروەختێک پێکەوە درێسی ئەو یانەیان دەپۆشی، ئێستا لە بازاڕەکەدا یاریزانی ئازادن و نزیکن لەوەی رووبکەنە خولی بەڕازیلی.

هەریەکە لە ئانتۆنی مارسیاڵ کە ماوەی 2015-2024 و، هەروەها مێمفیس دێپای کە 2015-2017 درێسی مان یونایتدیان پۆشی، یەکەمیان نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ فلامینگۆ و ئەوی دیکەشیان نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی کۆرینتیانزەوە.

رۆژنامەی گلۆبۆی بەڕازیل بەشێکی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یاریزانە هۆڵەندییەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ دەیگوازنەوە و مووچەی مانگانەکەشی 400 هەزار یۆرۆیە.

مارسیاڵی فەڕەنسی کە تازە تەمەنی 28 ساڵە، یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2013 لە لیۆنی وڵاتەکەیەوە دەستپێکرد. پاشان روویکردە مۆناکۆ و تا ساڵی 2015 لەوێ مایەوە. ناوبراو لە ساڵی 2022 بە خواستن یاری بۆ سێڤییای ئیسپانیش کردووە.

هەرچی دێپایە، کاروانی پیشەگەرێتیەکەی لە ساڵی 2011 لە ئایندهۆڤنە دەستیپێکرد. دواتر گواسترایەوە بۆ مانچێستەر. زۆترین ماوەشی لەگەڵ لیۆن بوو کە لە 2017 تا 2021ی خایاند پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بارسێلۆنا. وەرزی رابردووش یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button