گرنگتریننەیشنزلیگ

لە یۆرۆوە بۆ نەیشنزلیگ؛ وەزیرەکانی بەرگری ئیتاڵیا دوو ریکۆردی خراپیان لەسەر تۆمارکرا

Yariga App

یاریگا –

لە یۆرۆوە بۆ نەیشنزلیگ، لە کەمتر لە سێ مانگدا وەزیرەکانی بەرگری ئیتاڵیا دوو ریکۆردی مێژووییان لەسەر تۆمارکرا.

لە یۆرۆ، ئازۆری خێراترین گۆڵی مێژووی پاڵەوانێتیەکەیان لەسەر تۆمارکرا لەلایەن نەدیم بارایمی یاریزانی ئەلبانیا لە یارییی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆ. گۆڵەکە کە چرکەی 23ی یارییەکە بوو، لە هەڵەیەکی دی مارکۆوە هات کاتێ ئاوتێکی سەیری جێبەجێکرد.

لەم بابەتەی خوارەوە گۆڵەکە ببینە:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی فەڕەنسا بەرامبەر ئیتاڵیا

ئەمشەویش لە یەکەم یاری نەیشنزلیگ بەرانبەر فەڕەنسای خاون ماڵ، خێراتر لە یۆرۆ گۆڵەکەیان هەژێنرایەوە ئەمجارە لە چرکەی 12.6 کە ئەوە خێراترین گۆڵە لە مێژوودا لە ئیتاڵیا تۆمارکرابێ.

گۆڵەکەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی برادلی بارکۆلاوە تۆمارکرا، جارێکیتر هەر هەڵەی بەرگری ئیتاڵیا بوو، بەڵام ئەم جارە بەهۆی دی لۆرێنزۆوە بوو.

هاوکات ئەوە خێراترین گۆڵی کەڵەشێرەکانیش بوو لە مێژوودا.

ڤیدیۆی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی فەڕەنسا بەرامبەر ئیتاڵیا

یارییەکە هەر لە گێمی یەکەمدا، لەلایەن دی مارکۆوە یەکسانکرایەوە. گێمی ڕاهێنەرانیش سپالێتی قسەی خۆی کرد و دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و خاوەنماڵیان دووچاری شکستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button