عێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن هاندەرانی عێراق لە سەلامەتی خۆی دڵنیادەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن حوسێن پەیامێک بڵاودەکاتەوە و هاندەرانی عێراق لە سەلامەتی خۆی دڵنیادەکاتەوە.

کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەیمەن حوسێن بە چوار ئەمبووڵانس گەیێندراوەتە دەروازەی سنووری سەفوان لە باشووری بەسڕە و پاشان بۆ ئەمبووڵانسی کوێتی گواستراوەتەوە. عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ئەیمەن چووەتە کوێت و لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکە نەشتەرگەری بۆکرا.

ئەستێرە عێراقییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، هەمووان لە سەلامەتی خۆی دڵنیادەکاتەوە.

هەمیشە سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە. سوپاس بۆ وەزیری کوەیت “ئەحمەد عەوادی” وە سوپاس بۆ وەزیری وەرزش و لاوانی کوەیت عەبدولرەحمان بەددا مەتیری، وە سوپاس بۆ باڵوێزی عێراق منهال سافی. سوپاس بۆ کاپتن عەدنان درجال کە لە گەشتەکەم بۆ کوەیت لەگەڵم بوو. وە سوپاس بۆ کاپتن یونس مەحمود کە بەردەوام لە پەیوەندیدابوو. وە سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوام پەیوەندییان کردووە و خەمی تەندروستی منیان بووە، سوپاس بۆ خودا ئێستا هەموو شتێک باشە.

شادەماری دڵی ئەیمەن حوسێن تووشی خوێنبەربوون بوو بوون، دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە، رەنگە بەهۆی جووڵە یاخود بەرکەوتنێکی یارییەکە تووشی ببوبێت. تاوەکو بەر لە گواستنەوەی بۆ کوێت، دوو بووتڵ خوێن لە لەشی ئەیمەن کراوە.

هەر بەو هۆیە نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆکرا، ئێستا قۆناخی مەترسی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری چڕدایە.

روونکردنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەسەر دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن

بابەتی زیاتر

Back to top button