ئیسپانیاگرنگترین

نەهامەتییەکانی ریاڵ بەردەوامییان هەیە، پێکانێکی ئەستێرەیەکی دیکەیان راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

نەهامەتی لەدوای نەهامەتی بەرۆکی ریاڵ مەدرید دەگرێت و لیستی پێکانەنکانیان درێژتر دەبێتەوە.

تەنها لەماوەی هەفتەیەکدا مێرەنگی هەواڵی پێکانی فێرلاند مێندی، سیبایۆس و ئۆریلین چوامینی راگەیاند. ئەمشەویش لە بەڕازیلەوە هەواڵێکی تەزێنەری دیکەی پێگەشت کاتێ هەڵبژاردەی سامبا رایگەیاند ئیدێر میلیتاو دووچاری پێکان بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕازیل، بەرگریکارەکە بۆ دوو یاریی داهاتوویان بەرانبەر ئیکوادۆر و پاراگوای یاریی ناکات.

بەوەش ناوبراو بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕەوشی.

پێکانی ئەو چوار یاریزانە لەکاتێکدایە پێشتریش جود بێڵینگهام هەمان نەهامەتی تووش بووبوو کە گەڕانەوەی دەکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button