رەفیق سەعید و رانیە لێک جیابوونەوە
یاریگا –
دوای بە دەستهێنانی ئەنجامی دڵخۆشکەر لە وەرزی رابردوو، راهێنەری یانەی رانیە دەستی لە کارکێشایەوە.
رەفیق سەعید راهێنەری رانیە واز لە ئەرکەکەی دەهێنیت و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکە کردووە و لە چاوەڕوانی قبوڵکردنیەتی و ناتوانێ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی تیپەکە بکات.
بە هۆکاری تایبەت بەخۆی راهێنەری ناوبراو دەستیلەکار کێشاوەتەوە، دەربارەی وازهێنانی و هۆکارەکانی، رەفیق سەعید تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛
بە هۆکاری تایبەت بە خۆم ناتوانم وەرزی داهاتوو لەگەڵ رانیە بەردەوام بم، نامەی دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەش کردووه و لە بریارەکەشم پەشیمان نابمەوە، وەرزی داهاتوو ئاستێکی نمونەییمان پێشکەش کرد و توانیمان دڵی هاندەرانی رانیە خۆش بکەین، هیوادارم راهێنەری دوای من ئەنجامەکانی باشتربێت چونکە ئەوان شایەنی هەموو شتێکی باشن، زۆر سوپاسی دەستەی کارگێڕی رانیە دەکەم کە زۆر هاوکار بوون لەگەڵ من و تیپەکە، سوپاسی تایبەت بۆ هاندەرانی رانیە کە هەمیشە پاڵپشت و پشتگیری تیپەکە بوون و جوانیەکی تایبەتیان بە ناوچەکەش بە خشیبوو، دەخوازم وەرزی داهاتووش دڵخۆشبن.
لە یەکەم بەشداریکردنیان لە خولی نایابی کوردستان رەفیق سەعید توانی ریزبەندی چوارەم لەگەڵ یانەکە بە دەست بهێنێت، بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانیش رانیە تا ئێستا بە هۆی قەیرانی دارایی یەوە هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە و لە چاوەڕوانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەن.