سعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد دوو چەکی نوێی نمایشکرد و زەنگی ئاگەدارکردنەوەی لێدا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحاد دوو یاریزانی نوێی بە هاندەرانی ناساند و زەنگێکی مەترسیداریش بۆ رکابەرەکانی.

ئیتیحاد پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان لە سعودیە سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی هەردوو یاریزان ستیڤن بێرگوین لە ئایاکس و دانیلۆ پێرێرا لە پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان و لەنێویاندا تەلەگرافی ئینگلیزی، گواستنەوەی بێرگوینی هۆڵەندی 21 ملیۆن یۆرۆ بووە بۆ خەزێنەی ئایاکس و خودی خۆیشی بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ لە ئیتیحاد وەردەگرێت.

بەڵام ئەوە بەبێ رەخنەی رۆناڵد کومان تێنەپەڕی کاتێ راستەوخۆ وتی ئەو یاریزانە زیاتر بۆ پارە رۆشتووەتە سعودیە وەک لە ئامانجی وەرزشیی.

کۆمان رەخنە لە یاریزانێکی هۆڵەندا دەگرێت؛ دوای پارە کەوتووە

بێرگوین کە دەتوانێ لە هەردوو پێگەی باڵ و هێرشبەرییش یاری بکات، لە یانە نوێیەکەی ژمارە 34 دەپۆشێت.

هەر لە ماوەی 24 کاتژمێرەکەدا ئیتیحاد پێرێرای پۆرتوگالیشی ناساند کە ئەمەیان بڕی گواستنەوەکەی 5 ملیۆن یۆرۆ بووە.

ئەو یاریزانە تایبەتمەندییەکی باشی بۆ ئیتیحاد هەیە کە دەتوانێ لە هەردوو پێگەی ناوەڕاستی بەرگری و دڵی بەرگری یاری بکات و ژمارە 2یشی پێدراوە.

ئیتیحاد ئەم هاوینە کڕیارێکی گەورە بوو لە بازاڕەکەدا و پێشتر یاریزانە بیانیەکانی وەک موسا دیابی (لە ئەستۆنڤیلاوە بە 60 ملیۆن یۆرۆ)، حوسام عەوار (لە رۆماوە بە 12 ملیۆن یۆرۆ)، پرێدراگ رایکۆڤیچ (لە مایۆرکاوە بە 8 ملیۆن یۆرۆ)، ماریۆ میتاج (لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ بە خواستن) گواستبووەوە ریزەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button