فه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی رابیۆ لە پێکهاتەکەی دیدیە دیشا نییە؟

Yariga App

یاریگا –

سبەی شەو هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یەکەم یاریی نەیشنز لیگ میوانداریی ئیتاڵیا دەکات و لە ریزی کەڵەشێرەکاندا ئادرێن رابیۆ نابینرێ.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا دیدیە دیشامی راهێنەر تیشکی خستە سەر بابەتەکە و باسی لە هۆکارەکانی بانگهێشتنەکردنەوەی ناوەڕاستکارەکە کرد و وتی

رابیۆ بە جۆرێ لە جۆرەکان لە دۆخێکی شەرمهێندایە. ئەو گرێبەستەکەی (لەگەڵ یوڤێنتوس) بەسەرچووە و چەند یانەیەکیش داوایان کردووە، بەڵام ئەو ئێستا بێ یانەیە و بە کۆمەڵ راهێنان ناکات. هیوادارم بە زوویی یانەیەک هەڵبژێرێت و بەوەش بتوانین بیگەڕێنینەوە بۆ هەڵبژاردەکەمان.

ئادرێن کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، لەوەتەی ساڵی 2016 نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی یەکەمی وەڵاتەکەی دەکات و توانیویەتی نەیشنزلیگی 2020/21 بباتەوە و مۆندیالی 2022ش گەشتە کۆتایی.

ئەو کە لە ساڵی 2019 لە پاریس سان جێرمانەوە گواسترایەوە بۆ یوڤی، ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی هات و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

بابەتی زیاتر

Back to top button