بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆکێکی کاریگەر؛ یاریزانێک تەنها بۆ ئەوەی نەگوازرێتەوە بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ، بە درێژایی رۆژەکە گریاوە

Yariga App

یاریگا –

لە پشت پەردەی گواستنەوەی یاریزان لەم یانەوە بۆ ئەو یانە چیرۆکی شاراوەی زۆر هەن کە زۆرجار ڕۆشناییان ناخرێتەسەر و تەنها کۆتایی پرۆسەکە باس دەکرێ. ئەوەی لە ئێرنست نوامای غانی رووی داوە کە رۆژنامەی لیکیپی فەڕنەسی باسی کردووە، یەکێکە لەو چیرۆکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، یانەی لیۆن و فوڵهام هەموو رێککەوتنێکیان کردبوو بۆ گواستنەوەی نوامان. تەنانەت ناوبراو گەشتی ئینگلتەڕاشی کردبوو بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی. بەڵام لەوێ چی روویدا؟

وەک لیکیپ باسی کردووە، ئەو یاریزانە 20 ساڵانە یەکەمین قۆناخەکانی پشکنینەکانیشی بۆ ئەنجامدرابوو، بەڵام بۆ کۆتا بەشەکانی پزیشکنینەکان نەچووبوو، بەڵکوو لە پرمەی گریانی دابوو. بەجۆرێک، کە باس دەکرێ تەنانەت بەدرێژایی رۆژەکە گریاوە.

هۆکاری گریانی نوامان هەروەک لیکیپ باسی کردووە، بۆ ئەوە بووە کە هەستیکردووە بەپێچەوانەی خواستی خۆیەوە رێککەوتنەکە کراوە. بەپێچەوانەوە خۆی لە لیۆن و لە فەڕەنسا زۆر ئاسوودە بووە.

هەر بەهۆی ئەو حاڵەتەوە، لە کۆتا رۆژی بازاڕەکەدا گواستنەوەی نابراو کە دەگوتڕی بڕەکەی 16 ملیۆن پاوەندی تێدەچوو بۆ فوڵهام، شکستی هێناوە و کار گەشتووەتە ئەوەی جۆن تێکستۆری خاوەنی لیۆن داوای لێبوردن لە یانە ئینگلیزیەکە بکات.

ئێرنست وەرزی رابردوو بەخواستن لە یانەی مۆلینبیکی بەلجیکیەوە کە هەر هەمان خاوەنی ئێستای لیۆن خاوەندارێتی دەکات، بەخواستن گواسترایەوە لیۆن و ئەم هاوینە وەک یاریزانی هەمیشەیی گواستیانەوە و لە هەردوو یاری سەرەتای خولی فەڕەنسیەوە بەشداریی پێکراوە.

ناوبراو لە لاکان و هێرشبەریش یاریی دەکات و داهاتوویەکی گەش چاوەڕانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button