ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال: سەگ نهێنی سەرکەوتنی منە و کاتێک منداڵ بووم هەوڵمدەدا لاسایی نێیمار بکەمەوە

گرنگترین قسەکانی لامال لە دیمانەکەی لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی

Yariga App

یاریگا –

لامین یاماللە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی لیپی فەڕەنسی دوای بەربژێرکرانی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر و کۆپا دەڵێت :’سەگ نهێنی سەرکەوتنی منە و کاتێک منداڵ بووم هەوڵمدەدا لاسایی نێیمار بکەمەوە’.

لامیان یامال یاریزانی لاوی بارسێلۆنا لەبارەی سەردەمی منداڵیەتی خۆی دەڵێت :’کاتێک منداڵ بووم من هەمیشە لەگەڵ سەگ یارییم بە تۆپ دەکرد، باوکم هانی دەدام و پێی دەگوتم سەگەکان گازت لێناگرن، وابزانم یاریکردن بەرامبەر سەگ زەحمەتترین شتە بتوانی بیکەی’.

Lamine Yamal, portada de la revista France Football del mes de septiembre

هەروەها دەشڵێت :’کاتێک منداڵ بووم هاوڕێیەکم کۆمپیوتەری هەبوو، دەچوومە ماڵیان بۆ ئەوەی سەیری ڤیدیۆیەکانی نێێمار بکەم و دەهاتمەوە لاسایی جوڵانەوەکانیم دەکردەوە، لە سەرەتای تەمەنی منداڵیم زۆر بە مێسی و نێیمار و ڤیا و پێدرۆ سەرسام بووم’.

یاریزانە لاوە ئیسپانییەکە لەبارەی نهێنی چاونەترسییەکەی دەڵێت :’من کاتێک بچووک بووم بەسەر ترسی یاریکردن بەرامبەر یاریزانی لەخۆم گەورەتردا زاڵ بووم، من تەمەنم 11 ساڵان بوو بەرامبەر یاریزانی 20 ساڵان یاریم دەکرد، یاریکردن لە کۆڵان و شەقامەکان فێری کردم لە یاریکردن بەرامبەر یاریزانە گەورەکان نەترسم’.’

Image

لەبارەی بەراوردکرانی بە لیۆنێل مێسی، لامال دەڵێت :’من گرنگی بەوە نادەم بە مێسی بەراورد بکرێم، کاتێک تۆ بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بەراورد دەکرێی، ئەوا مانای وایە تۆ کارێکی باش دەکەی، بێگومان من بەوە بێزار نابم و پێمناخۆش نییە، بەڵام من هەمیشە هەوڵ دەدەم خۆم بم’.

یاریزانە 17 ساڵانەکە چیرۆکی سەرخرانی بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە و دەڵێت :’من لە ماوەی چەند مانگێکدا لە سەیرکردنی یارییەکانی یاریزانانی بارسێلۆناوە گەیشتمە یاریکردن لە پاڵ یاریزانەکانی یانەکە، سەرەتا بۆ من زۆر ناخۆش بوو، شەرمم لە یاریزانەکان دەکرد، چونکە من هەر لە رێگای شاشەی تەلەڤزیۆنەوە سەیرم کردبوون، کەچی دەبوو لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵیان بم، بەڵام دواتر بەسەر شەرمەکەمدا زاڵ بووم’.

لامال لە منداڵییەوە تۆپی خۆشویستووە و دەڵێت :’من هەمیشە تۆپم لەگەڵ خۆم هەڵدەگرت، کاتێک دەچوومە قوتابخانە تاوەکو دەگەیشتمە لای دەرگا تۆپەکەم لەلا بوو، کە دەچوومە ناو قوتابخانە دەمشاردەوە، چونکە مامۆستاکانم رێگایان نەدەدا تۆپم لەلا بێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button