بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوێکی ناسراو لە مان یونایتد روویکردە خولی ئوسترالی

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی دیاری مانچێستەر یونایتد و پرێمەرلیگ بارگەی لە یابانەوە گواستەوە بۆ ئوسترالیا.

خوان ماتا، کە یەکەم یاری پیشەگەرێتی لە ساڵی 2006 لە تیمی دووەمی ریاڵ مەدرید دەستپێکرد. ناوێکی ناسراو و خاوەن هەوادارە لە یانەکانی ڤالێنسیا، چێڵسی و مان یونایتد.

ناوبراو لە 2007-2011 لە ریزی شەمشەکوێرەکانی ئیسپانیا، پاشا ئەوە درێسی بلووزی پۆشی و دواتر روویکردە ئۆڵدترافۆرد و ماوەی 2014-2022 لەو یانەیە مایەوە و کۆتا قۆناخیش  پێش ئەوەی ئەوروپا بە یەکجاری جێبهێڵێ کە گواسترایەوە بۆ ڤیسێل کۆبی یابانی، یاری بۆ گالاتاسەرای تورکی کرد.

ئێستاش لە تەمەنی 36 ساڵی رویکردە یانەی وێسترن سدنی واندەرەرزی ئوسترالی بۆ ئەم وەرزەی خولی ئەو وڵاتە.

لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بە کورتەنووسینێکی نایاب، خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە پێشوازی لە یاریزانە 36 ساڵانەکە سیڤیە دەوڵەمەندەکەی ماتایان پۆستکردووە و نووسیویانە

ماتا دێتە خولی پلە ئەی و لەگەڵ خۆیدا یەکێک لە باشترین سیڤی ئەو یاریزانانە دەهێنێ کە تا ئێستا تۆپی پێی ئوسترالی بەخۆوە بینیبێتی.

براوەی جامی جیهانی، پاڵەوانی یۆرۆ، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، پاڵەوانی دوو وەشانی یۆرۆپالیگ، جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، جامی شای ئیسپانیا، خولی تورکی و خولی یابانی، جارێک باشترین یاریزانی ساڵ لە چێڵسی و جارێکیش لە ریزی باشترین پێکهاتەی پرێمەرلیگدا ناوی هەبووە.

لای خۆشیەوە ماتا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی تۆپی پێ پێیبەخشیوە لە ئەزموونی جیاواز نەک تەنها لە یانەکانی وڵاتان، بەڵکو لە تاقیکردنەوەی کیشوەرە جیاوازەکان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button