ئینگلتەراگرنگترین

کێن خاوەنی 10 بەرزترین مووچە لە مانچێستەر یونایتد؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد کە هێشتا وێڵە بەدوای دەستکەوتە گەورەکانی ناوخۆ و ئەورووپا، بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی مووچەی زۆر بەرز وەردەگرن. لەکاتێکدا هەندێ لەو مووچەخۆرانە لە ئێستادا یان لە پلانە سەرەکیەکاندا نین، یاخود بەهۆی داکشانی ئاستیان رەخنەیەکی زۆریان لێدەگیردرێ.

ماڵپەڕی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی لیستی 10 بەرزترین مووچەی بڵاوکردووەتەوە تێیدا کاسیمیرۆ لە سەرووی هەموویانەوە دێت، لە کاتێکدا کە ئێستا یاریزانە بەڕازیلییەکە بەهۆی ئاستە خراپەکەیەوە بەتایبەت لە یارییەکەی بەرانبەر لیڤەرپوول بەهۆی دوو هەڵەی ئەوەوە گۆڵیان لێ تۆمارکرا، کەوتووەتەبەر رەخنەیەکی زۆری هاندەرانی مان یو و هەروە میدیای ئینگلیزیش.

لیستەکە بەم جۆرەیە:

  • کاسیمیرۆ 375 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا
  • برونۆ فێرناندێش هەزار ملیۆن پاوەند
  • راشفۆرد 350 هەزار پاوەند
  • مەسین ماونت 250هەزار پاوەند
  • ئانتۆنی 200 هەزار پاوەند
  • ماتیاس دی لیخت 195 هەزار پاوەند
  • هاری ماگوایەر 190 هەزار پاوەند
  • کریستیان ئێریکسن 150 هەزار پاوەند
  • لۆک شاو 150 هەزار پاوەند
  • ڤیکتۆر لیندلۆف 120 هەزار پاوەند

ئەوەی لە لیستەکەدا تێبینی دەکرێ، لە کۆی پێنج گواستنەوەی ئەم هاوینە، تەنها دی لیختی هۆڵەندی بوونی هەیە لەنێو 10 بەرزترین مووچە ئەویش پلەی پێنجەمە.

یانەکە بە را‌هێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ لە سێیەم وەرزی خۆیدایە و تەنها دوو نازناوی بردووتەوە. هێشتا وێڵە بەدوای پرێمەرلیگ و نازناوە کیشوەریەکانی وەک یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ. ئەم وەرزەش بە سەرەتایەکی خراپەوە دەستیانپێکردووە لە خولی ئینگلیزی، بەجۆرێک لە سێ یاریدا یەک بردنەوە و دوو دۆڕانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button