ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

دێشام چارەنووسی ئێمباپێ یەکلایی دەکاتەوە و گوێ به‌خواستی ئانچیڵۆتی نادات

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ، کاپتنی كه‌ڵه‌شێره‌كان و ئەستێرەی ریال مەدرید دا، هه‌روه‌ها گوێ به‌خواستی ئانچێلۆتی نادات.

تۆڕی رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، دیشام یەکلایی بووەتەوە لەسەر ئەو سێ هێرشبەرەی کاتێك سبەی هەینی له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بەرامبەر ئیتاڵیا یاری دەکەن.

تۆڕه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، راهێنەری فەرەنسا پشت بە برادلی بارکۆلا لە باڵی چەپ و عوسمان دێمبلی لەلای راست و ئێمباپێش لە سه‌ره‌رم ده‌به‌ستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، دیشام ئاره‌زوو ده‌كات زیاتر پشت بە بارکۆلا ببه‌ستێت، کە لەم وەرزەدا لە سێ گه‌ڕی سه‌ره‌تای خولی فەرەنسا چوار گۆڵی كردووه‌، هه‌روه‌ها کە لە کاتی مەشق و راهێنانەکاندا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پشتی بە مایکل ئۆلیزیش بەستووە کە بەم دواییە په‌یوه‌ندی به‌ بایرن میونشن کرد، بۆ ئەوەی ببێتە بژاردەیەکی دیكه‌ی له‌ كاتی گۆرانكارییه‌كان.

مێدیاكانی ئیسپانیا باسیان له‌وه‌كردووه‌، ئانچێلۆتی داوای كردووه‌، ئێمپاپێ له‌ دوو یاریی داهاتووی فه‌ڕه‌نسا له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداری پێنه‌كرێت یاخود خوله‌كێكی كه‌م یاریی بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پشووێكی باش وه‌ربگرێت و باشتر بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌بێت، به‌ڵام دێشام نایه‌وێت گوێیی له‌ داواكاری راهێنه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید بگرێت و ده‌یه‌وێت به‌شداری پێبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button