ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

پاڵەوانێکی مێژوویی.. نەخشەی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2024 چۆن گۆڕاوە؟

Yariga App

یاریگا –

تۆپی زێڕین ساڵی 2024 پاڵەوانێکی نوێی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و ناوی ده‌چێته‌ مێژوو، ئەمەش لەکاتێکدایە گۆڕانکارییەکی گه‌وره‌ لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتە كراوه‌.

یەکەمجاره‌ لە دوای ساڵی 2003 لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه‌ لە پاڵێوراوان نین، دوای ئەوەی 13 جار خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا، هه‌شت جار مێسی و پێنج جاریش رۆناڵدۆ، جگه‌ له‌ بنزێمه‌ و مۆدریچ كه‌ ساڵی 2022  و 2018 خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا هیچ ناوێكی دیكه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

ئەمساڵ 15 یاریزانی نوێ ناویان له‌ لیسته‌كه‌ هه‌یه‌ کە بۆ یەکەمجار به‌ربژێر ده‌كرێن، ئەوانیش فێدریکۆ ڤالڤێری و دانی کارڤاخال له‌ ریال مەدرید و لامین یاماڵ و دانی ئۆلمۆ له‌ بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها دیکلان رایس و ویلیام سالیبا، له‌ ئارسیناڵ، هاکان کالهانۆگلۆی، یاریزانی ئینتەرمیلان.

هه‌روه‌ها سێ یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی تێدایه‌ ئه‌وانیش، فلۆریەن ویرتز، ئەلێکس گریمالدۆ و گرانیت چاکا، هه‌روه‌ها ئەدیمۆلا لوکمانی هێرشبەری ئاتالانتا، ڤیتینای یاریزانی پاریس سانجێرمان، کۆل پاڵمەر یاریزانی چێڵسی، نێکۆ ویلیامز یاریزانی ئاتلێتیک بلباو و ئارتێم دۆڤبێکی هێرشبەری رۆما ئه‌م ناوانه‌ش به‌ربژێرن.

حەوت یاریزان بۆ جاری دووەم پاڵێوراون ئه‌ونیش، جود بێلینگهام و ئەنتۆنیۆ رودیگەری یاریزانی یانەی ریال مەدرید، بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد دووانه‌ی ئارسیناڵ، ماتس هومێڵزی ئەڵمانی، بەرگریکاری یانه‌ی رۆما له‌گه‌ڵ رۆدری ئیسپانی، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی.

چوار ئەستێرە بۆ جاری سێیەم لەم کێبڕکێیەدا بەشداری دەکەن، ئەوانیش ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی یانەی ریال مەدرید و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان، فیل فۆدنی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی و ڕوبێن دیازی بەرگریکاری پورتوگالی هاوڕێی.

سەبارەت بە ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی سیتی و گۆڵکاری خولی ئینگلیزی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک ناو لیستی پاڵێوراوانه‌، هاوکات تۆنی کرۆس كه‌ ئه‌مساڵ وازهێنانی خۆی له‌ تۆپی پێ راگه‌یاند، بۆ پێنجه‌م ساڵه‌ ناوی له‌ لیستی به‌ربژێرانه‌.

هاری کەین، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بۆ جاری شەشەمه‌ پاڵێوراوه‌، کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بۆ حەوتەمین جاره‌ لەسەریەک پاڵێوراوه‌ بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر، به‌ڵام تاكو ئێستا خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

ئەمساڵ رکابەرییەکە توند دەبێت لە نێوان ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدرید کە وەرزی رابردوو هه‌ر سێ نازناوی جامی سوپەری و خول و چامپیۆنزلیگیان به‌ده‌ستهێنا،له‌گه‌ڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە یۆرۆی 2024یان برده‌وه‌

رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم براوەی خەڵاتەکانی ئەمساڵی باڵۆن دۆر لە پاریس لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دابەش دەکرێن.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لەمساڵ بەدواوە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەش دەکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکەم وەشانی هاوبەشییەکەی یوێفا و فڕانس فوتبۆڵ دەبێت.

.

بابەتی زیاتر

Back to top button