ئیتاڵیاگرنگترین

مانۆلاس بە پەیامێک وەڵامی هاندەرانی رۆما دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

کۆستاس مانۆلاس لە کورتە پەیامێکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە ماوەیەکە هاتۆتە ئاراوە لەسەر هەنگاوی داهاتووی یاریزانەکە.

ئەو بەرگریکارە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی هاندەرانی رۆمادا هەیە، زیاتر بەهۆی ئەو گۆڵە کوشندەی کە لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 لە خولەکی 82 تۆماریکرد و بە ئەنجامی 3-0 ریمۆنتادایەکی مێژووییان بەسەر کەتەلۆنییەکاندا تۆمارکرد لەنێو یاریگای ئۆڵێمپیکۆ. ئەوە لە کاتێکدا پێشتر لە کامپ نو 4-1 شکتیان هێنابوو.

مانۆلاس لە ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆیەوە سەبارەت بەو دەنگوباسانەی گوایە دەگەڕێتەوە بۆ رۆما، نووسیویەتی

لە دوێنێوە نامەیەکی زۆرم بۆ هاتووە. سوپاسی هاندەرانی رۆما دەکەم بۆ ئەو هەست و سۆزەی پیشانیانداوم. بەڵام هیچ راستییەک لەو شتانەدا نییە کە دەیانخوێنمەوە.

ئەو بەرگریکارە یۆنانییە لە 2014-2019 درێسی رۆمای پۆشی. پاشان روویکردە ناپۆلی، ئۆڵیمپیاکۆس، شارقە و ئێستاش لە یانەی سالێرینتینای وڵاتەکەیەتی.

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەڕانەوەی بەرگریکارە 33 ساڵانەکە لەکاتێکدابوو کە رۆما بەدوای دڵی بەرگریەکدا دەگەڕا،  بەڵام دواجار ئەمشەو ماتس هەمڵسی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button