فەرمی؛ ماتس هەمڵس بۆ رۆما
یاریگا –
یانەی رۆما بە فەرمی ماتس هەمڵسی وەک یاریزانی نوێی ناساند.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند، بەرگریکارەکە لە بازاڕی هاوینەدا یاریزانێکی ئازاد بوو. پێشتر دەنگۆی زۆر هەبوو کە لەگەڵ برایتنی ئینگلیزی رێکدەکەوێ، بەڵام دواجار گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیای هەڵبژارد.
وەک لە سایتی فەرمی یانە ئیتاڵیەکەوە باسکراوە، گواستنەوەکە بێ بەرامبەرە و بۆ ماوەی ساڵێکە.
رۆما لە پلاتفۆڕمەکانی خۆیەوە بەشێوازێکی نایاب پێشوازیان لە یاریزانە ئەڵمانییەکە کردووە و بە ڤیدیۆیەکی هاوپێچی دەستکەوتەکانی کاروانی وەرزشی هەمڵس بە کورتە نووسینێک نووسیویانە “پێویست بە ناساندن ناکات”.
No introduction needed🏅 #ASRoma pic.twitter.com/ClpINyKjQW
— AS Roma English (@ASRomaEN) September 4, 2024
وەک دەردەکەوێ، ژمارە 15 دراوە بە هەمڵسی تەمەن 35 ساڵ.
ناوبراو لە کاروانەکەیدا زیاتر لە 600 یاریی ئەنجامداوە بۆ یانە و هەڵبژاردە. توانیویەتی 16 نازناو بباتەوە لەنێویاندا جامی جیهانی 2014 بوو لەگەڵ مانشافت.