ئینگلتەراگرنگترین

خاوەنەکانی چێڵسی هۆتـێلەکانیان دەفرۆشن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی دەرچەیەکی بۆ کرایەوە بۆ ئەو تەنگوچەڵەمە داراییەی تێیکەوتووە پەیوەست بە یاساکانی سوود و بەردەوامی کە لە ئینگلتەرا کاری پێدەکرێت.

چێڵسی لەلایەن تۆد بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی و چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی جیاوازەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە لە ساڵی 2022 یانە لەندەنیەکەیان کڕیەوە و  ناویان لە خاوەندارێتیەکەیان نا BlueCo.

چەند مانگێک بەر لە ئێستا لەلایەن خاوەنەکانی بلووزەوە بیرۆکەی فرۆشتنی هەردوو هۆتێلی ستامفۆردبریج بۆ مەبەستی هاوتاکردنەوەی داهاتەکانیان هاوتەریب بە خەرجییەکان وەک لە یاسای ناوبراودا هاتووە. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە گڵۆپی سەوزی پرێمەرلیگ بوو. ئەمڕۆش لە بەرژەوەیندی یانە لەندەنییەکە بڕیارەکە درا و رێگەیان پێدان هەستن بەو کارە.

پێگەی ESPNی وەرزشی کە زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە، باس لەوە دەکات نرخی هەردوو هۆتێلەکە 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات کە بڕێکی زۆر باشە بۆ هاوتەریببوون لەگەڵ یاسا بەرکارەکەدا.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

بلووز ئەم هاوینەش کڕیارێکی دەستکراوە بوو، بە جۆرێک لەسەر ئاستی یانەکانی جیهان زۆرترین بڕە پارەی لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجکرد کە 261 ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button