ئینگلتەراگرنگترین

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یاریزانێکی مان یونایتد لە یانەکە دەڕوات

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی خولی تورکیا لە چالاکترین کڕیارەکانی ئەم میرکاتۆی هاوینە بوون و دەشیانەوێ تا کۆتایی داخستنی بازاڕەکە خۆیان زیاتر پڕچەکتر بکەن.

بازاڕی هاوینە لەو وڵاتە لە 13ی ئەم مانگە دادەدخرێت و هەردوو یانەی گالاتاسەرای و فەنەرباچە کێبڕکێی توندیانە بۆ زیاتر خۆتۆکمەکردن بۆ وەرزەکە.

فەنەرباچە کە جۆزێ مۆرینیۆی کردووەتە راهێنەر، نایانەوێ لەوە زیاتر گۆڕەپانەکە بۆ رکابەرە هەمیشەییەکەیان چۆڵ نەکەن کە کۆتا دە وەرز توانیویانە 5 جار نازناوەکە ببەنەوە و فەنەرباچەش ئەو دە وەرزە تەنها تەماشای ئەوانی دیکەی کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە تورکیەکان، فەنەرباچە هەوڵدەدات هەر ئەمشەو پرۆسەی گواستنەوەی ئانتۆنی یەکلابکاتەوە.

وەک سەرچاوە تورکیەکەی ئاشکرایکردووە، گواستنەوەکە بەشێوەی خواستن دەبێت.

یاریزانە بەڕازیلیەکە هاوینی 2022 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەک سێیەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی مان گواسترایەوە، نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانیەکاندابێت و هەمان وەشانی پێشوی لە ئایاکس، پێشکەشی هاندەرانی مان یونایتد بکات.

یانە تورکیەکە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی ئەو وڵاتەیان وەرگرت و بە راهێنەرایەتی جۆزێ دەیانەوێ لە کاروانەکە دوانەکەون.

ئانتۆنی کە وەرزی رابردوو لە 29 یاری خولی ئینگلیزی تەنیا گۆڵێک و ئەسیستێکی هەبوو، بە گرانترین گرێبەستی فرۆشتن دادەنرێت کە لەگەڵ یاریزانێکی خولی هۆڵەندیدا ئەنجامدرابێت. ئێسرتا لە پلانە سەرەکییەکانی ئێریک تێن هاخدا نابینرێت و رەنگە بژاردەی بەخواستن ناردنە دەرەوە باشترین چارەسەربێ لە ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button