ئیسپانیاگرنگترین

نێیمار لەسەر پشتگوێخستنی رۆدریگۆ هاتەدەنگ

زۆر تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی هیلالی سعوودی لەسەر پشتگوێخستنی رۆدریگۆ بە توندی هاتووەتە سەرهێڵ.

رۆدریگۆ لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید، نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بردەوە و زیاتر لە 50 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کرد، لەو یارییانەدا 17 گۆڵی کرد، جیا لەمەش 27 یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل کرد.

سەرەڕای دەستکەوت و ئامارەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە، کەچی فرانس فووتبۆڵ، ناوی رۆدریگۆی لە 30 بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دانەناوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر، جود بێڵینگهام، ئانتۆنیۆ رودیگەر، دانی کارڤاخال و کیلیان ئێمباپێ ناوییان لە لیستیەکەدا هەیە، نەبوونی ناوی رۆدریگۆش، نێیماری تووڕە کردووە.

نێیمار لە پۆستێکی ئیسنتاگرامدا، شۆکبوونی خۆی بە پشتگوێخستنی رۆدریگۆ دەربڕی و پێی وایە، هاوتیمە بەڕازیلییەکەی یەکێکە لە باشترین پێنج یاریزانی جیهان.

رۆدریگۆ لە دوای ئاشکراکردنی ناوی بەربژێرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، کۆمەڵێک وێنەی خۆی لەگەڵ نازناوەکانی ریال مەدرید بڵاوکردەوە، وەک تەنزێک لە دوورخستنەوەی لە خەڵاتەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button