بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەیاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ گواستنەوەی پاڵەوانێکی مۆندیال خۆی هاتووەتە سەر هێڵ

دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی نەسڕی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

نەسڕ ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی رابیۆ کردووە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی لەپێناوی گواستنەوەی یاریزانەکەی پێشووی یوڤێنتوس هاتووەتە سەر هێڵ.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی نەسر ئۆفەرێکی بە مووچەی سالانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئادریان رابیۆ ناوەڕاستکاری فڕەنسی کردووە، کە ئێستا ئەو یاریزانە بێ یانەیە و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی داهاتووی دەکات.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە سەردەمی یاریکردنی لە ریزەکانی یوڤێنتوس لە پاڵ رابیۆ یاریی کردووە، خۆی هاتووەتە سەر هێڵ و لەهەوڵدایە رابیۆ رازی بکات گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سعوودییەکە واژۆ بکات.

رابیۆ (29 ساڵان) دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس ئێستا بێ یانە ماوەتەوە و لە چوونی بۆ ریزەکانی گاڵاتەسەرای تورکیش نزیکە، پێشتر درێسی یانەکانی تۆلۆز و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پۆشیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button