ئاسیاعێراقگرنگترین

کاساس: هێڵی بەرگری عێراق وەکو بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی و سانجێرمانە

Yariga App

یاریگا –

کاساس پێش یارییەکەیان بەرامبەر عومان لە پاڵاوتنی مۆندیال رەتیدەکاتەوە هێلی بەرگری هەڵبژاردەکەیان لاواز بێت و دەڵێت ‘هێلی بەرگری هەڵبژاردەکەمان وەکو پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا و مان سیتی وایە’.

خیسوس کاساس لەبارەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر عومان دەڵێت :’یارییەکەی سبەی زەحمەتە و رووبەڕووبوونەوەی عومان قورس دەبێت، لە جامی کەنداو لە هەردوو یاریی نەمانتوانی لە کاتی ئاسایی لێیان ببەینەوە، کاتێک یاریزانێک لەناو یاریگا ئاستی دادەبەزێت، ئێمە پێویستمان بەوەیە هاندەران هانی بدەن و پشتگیری بکەن، ئەگەر لەو یارییە ببەینەوە مانای وانییە ئێمە سەرکەوتنمان مسۆگەر کردووە’.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەبارەی گومانەکان لە هێلی بەرگری دەشڵێت :’ئێمە هیچ کێشەیەکمان لە هێلی بەرگری هەڵبژاردەکەمان نییە، پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی ژمارەیەکی زۆر گۆڵیان لێکراوە، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە ئەو تیپانە لاوازن؟’.

Image

کاساس گوتیشی :’ئەو یاریزانانەی لای من گرنگن 26 یاریزانن، گرنگی بەوە نادەم کامەیان لە ئەورووپا یاریدەکات و کامە لە عێراق یاریی دەکات، ئەوەی گرنگە لای من ئەوەیە لە یاریگەدا سوودبەخش بێت، هیوادارم فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە دانانی دەستپێکی خول رەچاوی یارییەکانی هەڵبژاردەکەمان بکات’.

سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 19:00 عێراق لە یەکەم یاریی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە یاریگای بەسرە میوانداریی عومان دەکات، کە عێراق لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی عومان، کۆریای باشوور، فەڵەستین، ئوردن و کوەیت یاریی دەکات و پلەی یەکەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button