ئه‌وروپاگرنگترین

بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024 بەفەرمی راگەیاندران

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ بەربژێری 8 خەڵاتی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ لیستی بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری ئەمساڵی بەفەرمی بڵاوکردەوە، کە ئەمساڵ هەشت خەڵاتی جیاواز لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دابەش دەکرێن، کە ئەمساڵ بۆیەکەمجار خەڵاتی باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان دابەش دەکرێت.

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ ناوی 30 بەربژێری بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوان ئاشکراکردووە، کە لەوەتەی ساڵی 2003 بۆیەکەمجار مێسی و کریستیانۆ ناویان لە لیستی بەربژێرانی باڵۆن دۆردا نییە.

لیستی 30 بەربژێرەکەی بالۆن دۆری 2024 بریتین لە رۆبن دیاز (مانچێستەر سیتی)، فێدریکۆ ڤالڤێردی (ریال مەدرید)، ئێمیلیانۆ مارتینێز (ئاستۆن ڤیلا)، تۆنی کرووس (ریال مەدرید)، ئارتیم دۆڤبیک (رۆما)، گرانیت شاکا (بایەر لیڤەرکوزن)، نیکۆ ویلیامز (ئاتلێتیک بلباو)، دانی ئۆلمۆ (بارسێلۆنا)، مارتن ئۆدیگارد (ئارسیناڵ)، فلۆریان فیرتز (بایەر لیڤەرکوزن)، ماتس هەمێلس (بۆڕووسیا دۆرتموند)، ڤینیسیۆس جۆنیۆر (ریال مەدرید)، ئێرلینگ هالاند (مانچیستەر سیتی)، فیل فۆدین (مانچێستەر سیتی)، جود بێڵینگهام (ریال مەدرید)، دێکلان رایس (ئارسیناڵ)، کۆل پالمەر (چێڵسی)، ڤیتینیا (پاریس سانجێرمان)، هاری کەین (بایرن میونشن)، رۆدری (مانچێستەر سیتی)، بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)، لامین یامال (بارسێلۆنا)، ویلیام سالیبا (ئارسیناڵ)، هاکان چالهانۆغلۆ (ئینتەر میلان)، دانی کارڤاخال (ریال مەدرید)، لاوتارۆ مارتینێز (ئینتەر میلان)، کیلیان ئێمباپێ (ریال مەدرید)، تۆنی رۆدیگەر (ریال مەدرید)، ئادیمۆلا لوکمان (ئاتاڵانتا)، ئالیخاندرۆ گریماڵدۆ (بایەر لیڤەرکوزن).

هەریەکە لە پاو کاوبارسی (بارسێلۆنا)، ئالیساندرۆ گارناچۆ (مان یونایتد)، ئاردا گولەر (ریال مەدرید)، کەریم کۆناتی (سالزبێرگ)، کۆبی ماینۆ (مان یونایتد)، ساڤینیۆ (مان سیتی)، جواو نێڤێز(پاریس سانجێرمان)، ماتیس تێل (بایرن میونشن)، لامین یامال (بارسێلۆنا) و وارێن زایری ئێمری (پاریس سانجێرمان) کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان دەکەن.

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ بەربژێرانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهانی راگەیاند، بەربژێرەکان بریتین لە دیۆگۆ کۆستا، جیانلویجی دۆنارۆما، گریگۆر کۆبێل، ئاندرێ لونین، مایک ماینان، جیۆرجی مامارداشڤیلی، ئێمیلیانۆ مارتینێز، ئونای سیمۆنی، یان سۆمێر، رۆنوین ویلیامس. 10 گۆڵپارێز کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی 2024 دەکەن.

هەریەکە لە کارلۆ ئەنچیلۆتی (ریال مەدرید)، چابی ئەلۆنسۆ (بایەر لیڤەرکوزن)، لویس دێ لا فوێنتی (ئیسپانیا)، جیان پیێر گاسپێرینی (ئاتاڵانتا)، پێپ گواردیۆلا (مانچێستەر سیتی)، لیۆنێل سکالۆنی (ئەرجەنتین) کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوان بۆ ساڵی 2024 دەکەن.

یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی، مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و جیرۆنای ئیسپانی کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باشترین یانەی پیاوان بۆ ساڵی 2024 دەکەن.

رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم براوەی خەڵاتەکانی ئەمساڵی باڵۆن دۆر لە پاریس لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دابەش دەکرێن.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لەمساڵ بەدواوە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەش دەکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکەم وەشانی هاوبەشییەکەی یوێفا و فڕانس فوتبۆڵ دەبێت.

خەڵاتی باڵۆن دۆر لەوەتەی ساڵی 1956 لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ دابەش دەکرێت و ماوەیەکیش بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا دابەش دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button