ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

لێدوانێکی ئاگرین لە ڤینیسیۆس؛ پێویستە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا وەربگیرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە لێدوانێکی ئاگریندا دەڵێت:’پێویستە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا وەربگیرێتەوە’.

ڤینیسیسیۆس جۆنیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی CNNـی ئەمریکی دەڵێت :’ئەگەر ئیسپانیا لە رووی دژایەتیکردنی بێگانەکان و رەگەزپەرستییەوە بەرەو پێشەوە نەچوو، پێویستە مۆندیالی 2030 لە شوێنێکی دیکە بەڕێوە بچێت’.

ڤینی دەشڵێت :’هیوادارم ئیسپانیا لە رووی تێگەیشتنی بۆ سووکایەتیکردن بە کەسەکان بەهۆی رەنگی پێسیتیان بگۆڕێت و بەرەو پێشەوە بچێت، چونکە ئەگەر تاوەکو مۆندیالی 2030 دۆخەکە نەگۆڕێت بڕوام وایە پێویستە مۆندیالەکە لە شوێنێکی دیکە بەڕێوە بچێت، چونکە ئەگەر یاریزانەکان لەکاتی یارییەکان هەستیان بە ئاسوودەیی و متمانە نەکرد، ئەوا لە یاریکردن تووشی کێشە دەبن’.

هێرشبەرەکەی ریال مەدرید لەبارەی یاریکردنی لە ئیسپانیا دەشڵێت :’من زۆر لە ئیسپانیا دڵخۆشم، بەڵام من دەمەوێت هەرچی لە توانامدا هەیە بیکەم بۆ ئەوەی ئەم دیاردەیە نەمێنێت، چونکە زۆرینەی خەڵکی ئیسپانیا رەگەزپەرست نین، بەڵام کەمینەیەک هەن کاریگەری خراپیان لەسەر وێنەی دەرەوەی گەلی ئیسپانیا هەیە’.

وابڕیارە مۆندیالی 2030 بە هاوبەشی لە هەر سێ وڵاتی پۆرتوگاڵ و ئیسپانیا و مەغریب بەڕێوە بچێت، مۆندیالی داهاتووش لە مەکسیک و ئەمریکا و کەنەدا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button