ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەک داوای گواستنەوەی کاسێمیرۆ دەکات

دۆڕانەکەی لیڤەرپوول دەبێتە بزماری بەزەیی لە تابووتی کاسێمیرۆ

Yariga App

یاریگا –

گاڵاتەسەڕای گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی کاسێمیرۆ دەستپێکردووە.

عەلی ناجی کوچووک، رۆژنامەنووسی دیاری وەرزشی تورکیا لە پۆستێکی ئێکسدا بڵاویکردووەتەوە، گاڵاتەسەڕای دەیەوێت فشاری سەر کاسێمیرۆ و مانچێستەر یونایتد بقۆزێتەوە و بیگوازێتەوە ریزەکانی.

لە دوای ئاستە خراپەکەی لە یاریی رابردووی مان یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول، فشارەکانی سەر یاریزانەکە گەیشتوونەتە لووتکە و کەوتووەتە بەر شاڵاوی میدیایی و هاندەران.

رۆژنامەی مێترۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، ئیتر کاسێمیرۆ وردە وردە لە پلانەکانی ئێریک تێن هاخدا نامێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە تورکەکە بێت، گاڵاتەسەڕای دەیەوێت بە خواستن کاسێمیرۆ بۆ ماوەی وەرزێک بگوازێتەوە.

هەرچەندە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ داخراوە، بەڵام یاریزانان دەتوانن یانەکانیان جێبهێڵن.

گاڵاتەسەڕای بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراوە، بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبەستی لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمیندا واژۆ کرد، ئەمەش دوای هەرەسهێنانی گفتوگۆکانی هێرشبەرە نایجێرییەکە لەگەڵ چێڵسی و ئەهلی سعوودی.

بابەتی زیاتر

Back to top button