ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هێرشبەرێکی ئینتەر مەیامی لە پرێمەرلیگ نزیکە

لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەبێتە پرێمەرلیگی !

Yariga App

یاریگا –

برایتن نزیکە لە گواستنەوەی دیێگۆ گۆمێز، هێرشبەری ئینتەر مەیامی بەبڕی 11 ملیۆن پاوەند.

یاریزانی تەمەن 21 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی مەیامی و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بەسەردەچێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ ئۆفەرییان پێشکەشی گۆمێز کردووە، ئێستا برایتن لە هەموو یانەکانی دیکە زیاتر لێی نزیکە و لەوانەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، بیگوازێتەوە ریزەکانی.

گۆمێز لە هاوینی ساڵی 2023 لە کڵەب لیبێرتادی پاراگوایی پەیوەندی بە مەیامییەوە کرد. لەم وەرزەدا 32 یاری کردووە و خاوەنی حەوت گۆڵە.

گۆمێز بەشداری لە 20 یاریی ئەم وەرزەدا کردووە، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە پاژنەی پێی و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ.

یاریزانە پاراگواییەکە حەوت یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی پاراگوای کردووە، هەروەها بەشداری لە ئۆڵێمپیادی پاریسدا کرد و لە هەر چوار یارییەکەدا سەرەکی بوو.

برایتن یەکێکبوو لە چالاکترین یانەکانی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا و نۆ یاریزانی گواستەوە. یانەکەی باشووری ئینگلتەرا هەریەکە لە یانکوبا مینتێ، ئاماریۆ دوبێری، مالیک یاڵکۆیێ، ئیبراهیم عوسمان، ماتس فیفەر، مات ئۆڕایڵی، براخان گرودا، فەردی کادیئۆغڵو و جۆرجینیۆ روتەری گواستەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، برایتن دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی لەژێر سەرپەرشتی فابیان هورزێلەر هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button