ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی بەراوردی نێوان چاڤی و فلیک دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی باسی جیاوازی ئاستی بارسێلۆنا لە ژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز و هانزی فلیک دەکات.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 لەسەر خواستی چاڤی هێرناندێز بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە سەرەڕای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، لەم هاوینە بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە و هانزی فلیکی ئەڵمانی کرایە شوێنگرەوەی.

لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی پاش پەیوەندیکردنی بە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان ستایشی کارەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ بارسا دەکات و بەراورد بە چاڤی بە باشتر وەسفی دەکات.

بە ئاشکرا جاوازی نێوان بارسێلۆنای چاڤی هێرناندێز و بارسێلۆنای هانزی فلیک دیارە، بۆ دڵنیابوونەوە لە قسەکانم دەتوانن تەماشای ئەنجامەکانی بارسێلۆنا لە وەرزی رابردوو و لەم وەرزە بکەن.

یانە کاتالۆنییەکە لەم وەرزەی لالیگا لەژێر سەرپەرشتی فلیک 4 یاریی کردووە، هەر 4 یارییەکەی بردووەتەوە، 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی لێکراوە، بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لەپێش ریال مەدریدی رکابەری پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button