ئینگلتەراگرنگترین

ستێرلینگ باسی بەدیهێنانی هیواکەی دەکات

''هەست بە برسیبوونی نازناوەکان دەکەیت''

Yariga App

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ، ئارسیناڵ بە گونجاوترین شوێن بۆ یارییکردن دادەنێت.

ستێرلینگ لە دوا رۆژی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، بە خواستن لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی.

ستێرلینگ دوێنێ سێشەممە بە میدیاکان ناسێندرا و درێسی ژمارە 30ی وەرگرت.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی پێی وایە، تیمەکەی میکێل ئارتێتا، شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ توانا و حەزەکانی

دەمێکە هیوا بۆ پەیوەندیکردن بەم یانەیە دەخوازم، سەیری هەموو شتێکی ئەم یانەیە دەکەم و پێم وایە، گونجاوترین شوێنە بۆ من. لەم یانەیەدا برسیبوونێکی زۆری نازناوەکان دەبینیت، چونکە لە چەند وەرزی رابردوودا، بە هەموو شێوەیەک فشارییان بۆ بردنەوەی نازناوەکان کردووە.

لەوانەیە ستێرلینگ یەکەم یاریی خۆی بە درێسی ئارسیناڵ لە بەرامبەر تۆتنهام، لەیاریی دێربی باکووری لەندەن بکات. بڕیارە یارییەکە 15ی ئەم مانگە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button