ئینگلتەراگرنگترین

سێ یاریزانی گرنگی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ دوورخرانەوە

Yariga App

یاریگا –

لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا راهێنەری ئینگلتەرا سێ یاریزانی دیاری هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای ناسراو بە نەیشنزلیگ.

ئینگلتەرا رۆژی شەممەی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەڕووی کۆماری ئێرلەندە و رۆژی سێشەممەی دواتر لە وێمبڵی رووبەڕووی فنلەندا دەبنەوە.

لی کارسلی کە بەشێوەی کاتی پۆستی راهێنەرایەتی سێ شێرەکانی پێدراوە لە دوای رۆشتنی گاریس ساوسگەیت، بۆ ئەو دوو یارییە بڕیاریدا هەرسێ یاریزان کۆڵ پاڵمەر، ئۆڵی واتکینز و فیڵ فۆدن لە تیمەکەی بکشێنێتەوە.

لە بەیاننامەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرادا کە بڵاویانکردووەتەوە، هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو یاریزانەی روونکردووەتەوە و نووسیویانە

هەریەکە لە پاڵمەر و واتکینز گەڕێندراونەتەوە بۆ یانەکانیان بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی چارەسەر تا زیاتر شیانیان بۆ بگەڕێتەوە. فۆدنیش هیچ نەخۆشییەکی نییە و کشێنراوەتەوە لە تیمەکە. لە ئێستادا هیچ یاریزانێکی دیکە زیاد ناکەین.

لی کارسلی کێیە؟ وردەکاریی لەم راپۆرتەدا بخوێنەوە:

ئینگلتەرا ناوی راهێنەرە نوێیەکەیان رادەگەیەنن

جگە لەو سێ یاریزانە، ئینگلتەرا بێبەش دەبێ لە چەکە کاریگەرەکەی کە جود بێڵینگهامە بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دووچاری بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button