یاریگا
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و رایگه‌یاند یانه‌كه‌مان خه‌ریكه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان سه‌رده‌كه‌وێت و تیپیكی باشمان دروستكردووه هه‌روه‌ها پێكانی فێرمین لۆپێزیشی راگه‌یاند.
لاپۆرتا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، یانه‌كه‌مان ساڵی دارایی 2023-2024 به سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كرد، سێ ساڵ لەمەوبەر، مەترسی لەسەر یانەکە هەبوو، چونکە هیچ کۆنتڕۆڵێکمان نەبوو، کارمان دەکرد بۆ بوژانەوەی ئابووری، گەڕاندنەوەی شکۆمەندی دامەزراوەیی بۆ یانه‌كه و بەهێزکردنی لاماسیا، سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە متمانەیان بە ئێمە هەبووەبە كاره‌كان به‌ئه‌نجام گەیشت.
🎙️ President @JoanLaportaFCB on Hansi Flick: pic.twitter.com/PzN84brdMT
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 3, 2024
لاپۆرتا گوتی، له دۆخێكی دارایی باشداین خه‌ریكه به‌ربه‌سته‌كان تێده‌په‌رێین و مووچەی یاریزانانمان بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە، له رووی داراییه‌وه ساڵی 2023-2024 به‌باشی ته‌واو كرد.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گوتی،
پەیوەندییەکان لەگەڵ ریال مەدرید خراپە، ئەوان دەستوەردانیان لە دۆسیەی نێگریرادا کرد و ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە.
سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا گوتیشی،
راست نیه كه ده‌گوترێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یاریزان نایه‌وێت بێته بارسێلۆنا، زۆر یاریزان هەن دەیانەوێت بێنە یانه‌كه‌مان، ناتوانم ناوەکان بهێنم، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر رێره‌وێكی راسته.
🎙️@JoanLaportaFCB : “We want hard work and professionalism from Hansi Flick, for him to be a coach who brings intensity each and every day. We see eye to eye on everything and are laying the foundation to reach our goals.” pic.twitter.com/U1Xn6ippR2
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 3, 2024
سەبارەت بە هانزی فلیکیش گوتی،
زۆر دڵخۆشین بەو راهێنەرەی هەمانە، ئەو پیشەگەرێکی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، شانازی دەکەین و هەروەها دڵخۆشین بە تیپەكه‌مان و لاماسیا، ئەمەش ئه‌و كاره‌یه کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گوتمان جێبه‌جێمان كرد، ئێمە تیمێکمان هەیە کە بەهای بازاڕی زۆر لەوەی لە ساڵی 2021 زیاترە، تێکڕای تەمەن کەمکراوەتەوە، هەروەها بنەمای سەیرکردنی لاماسیا پەیڕەو کراوە.
گوتیشی، دەبێت متمانەمان بەو راهێنەر و یاریزانانەبێت كه هەمانە، ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه‌مان کەشێکی خێزانی و پابه‌ندبوونی هه‌یه،هه‌روه‌ها ئێمە زۆر دڵخۆشین بە دیکۆ و کارەکانی دیکۆ هۆکارێکە بۆ ئەوەی هانزی فلیکمان وەک ڕاهێنەرمان دەستنیشان کرد و ئەویش کاری نایابی کردووە.
لاپۆرتا باسی له‌وه‌شكرد، هەموو یانەکان لە تۆمارکردنی یاریزانان تووشی کێشە دەبن، به‌ڵام ده‌بێت ئارامبین، یانەکە داهاتی زیاترە لەوەی خەرجی دەکات و گرێبەستی باشمان هه‌یه کە باشترینە له مێركاتۆ، هه‌روه‌ها نەماندەویست پەلەبکەین، له گرێبه‌ستكردن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین گرێبه‌ست واژۆ بكه‌ین.
له‌باره‌ی رۆیشتنی گۆندۆگان لاپۆرتا گوتی،
گوندۆگان یاریزانێکی گەورەیە و کەسێکی تایبەتە، دوای دیدارەکەی گوندۆگان لەگەڵ فلیک و هەڵسەنگاندنی دۆخی تیپەکە، بڕیاریدا بڕوات، سه‌باره‌ت به ئێمە بڕیارێکی تەواو وەرزشی بوو، بەو پێیەی رۆڵی گوندۆگان دوای گرێبەستکردن لەگەڵ دانی ئۆلمۆ ڕوون نەبوو، چونکە ئەوان دوو یاریزانی هاوشێوه‌ن.
سه‌رۆكی بارسێلۆنا باسی ئه‌و یاریزانانه‌ی كرد كه پێكانیان هه‌یه و گوتی،
دی یۆنگ له دوای پشووه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، ئاراوخۆش پێویستی به كاتی زیاتره، به‌ڵام به‌داخه‌وه فێرمین لۆپێزیش دووچاری پێكان بوو بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار هه‌فته له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتاییدا رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گه‌رێینه‌وه یاریگای كامپ ن‌و، به‌ڵام نامه‌وێت به‌رواره‌كه دیاری بكه‌م، چونكه هه‌ندیك كار هه‌یه پێویستی به‌كاته.