سعوودیەگرنگترین

سیناریۆیه‌كی کارەساتبار چاوەڕێی نێیمار دەكات

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری رابردوودا پێشهاتە نەرێنییەکانی چارەنووسی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی بڵاوكرایه‌وه‌.

تامر ئەلشەمرانی، پزیشکی فیزیایی بۆ ئێسک و جومگە و ماسولکەکان، شیکاری بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی ئەم دواییە کرد کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە تێیدا دەرکەوت لە ڕاهێنانەکاندا.

تامر روونیکردەۆته‌وه‌، ئەستێرە بەرازیلیەکە دۆخی پێكانه‌كه‌ی هێشتا رێگەی پێنادات لەم مانگەدا بگەڕێتەوە یاریگاكان، كه‌ پێشتر زۆرێک لە رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌ گه‌رانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌كرد.

ئەلشەمرانی ده‌ڵێت، له‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لەکاتی بازدان و نیشتنه‌وه‌ لاوازی سەقامگیری لەسەر پێیەک و دەرکەوتنی ترس و متمانەنەکردن، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ نه‌توانێت بگه‌رێته‌وه‌ یاریگاكان و له‌وانه‌یه‌ هەموو ئەم نیشانانه‌ ببنە هۆی چارەنووسێكی کارەساتبار بۆ نێیمار، به‌تایبه‌ت باس لە دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانانی هیلال ده‌كرێت بە مەبەستی پاراستنی ناوی ئه‌و یاریزانه‌ بیانیانه‌ی له‌ یانه‌كه‌ تۆماركراون.

ساڵێكی ته‌واو به‌بێ یاریكردن

نێیمار ساڵێک تەواو دەکات بەبێ ئەوەی یەک یاری لەگەڵ هیلال بكات، بەڵام ئەمە كێشه‌یه‌كی گەورە نییە بۆ یاریزانه‌كه‌، كێشه‌ی گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌ بیانیه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ تۆمارنه‌كات، ئه‌گه‌ر هیلال ئه‌م كاره‌ بكات ده‌بێت یاریزانه‌كه‌ چاوه‌رێ بكات تاكو مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵە، تەنها شەش مانگی راستەقینەی یاریی كردووه‌، واتە 25% کۆی گرێبەستەکەی، ئەمەش ئەگەر یاریزانەكه‌ لە مانگی یەکدا بگەڕێتەوە، بە هۆکارێک جارێكی تر دوورنه‌خرێته‌وه‌ .

كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ناوبانگی نێیمار

روودانی ئەو سیناریۆیە زیان بە ژیانی وەرزشی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە دەگەیەنێت، چونكه‌ ئاسان نیه‌ تیپێك رازی بێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێك بكات له‌ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌نها له‌ 25% به‌شداری له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت یاریزانه‌كه‌  له‌ مانگی شوباتی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 33 ساڵ.

هیلال به‌بێ نێیمار

ئاسۆی خراپ بۆ نێیمار لە قۆناخی داهاتوودا زیاتر دەبێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیلال بە هیچ شێوەیەک پشتی به‌و یاریزانه‌ نەبەستووە، چونکە تیپەکە لە ئاماده‌نه‌بوونی ئەودا سەرکەوتوو بوو لە چنینەوەی نازناوه‌كان.

لاوازی تەکنیکی نێیمار له‌ یانه‌كه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌و نازناوه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ لەناو ریزەکانی یانەی هیلال پێگەی لاواز دەکات،كه‌ بۆچی یانەی هیلال بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بكاته‌وه‌، ئەگەر یاریزانەکە هیچ سوودێکی بۆ یانه‌كه‌ نەبووبێت و دۆخی تیپەکە لە ئاماده‌نه‌بوونی ئەودا ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت و نازناوی به‌ده‌ستهێنابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button