ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

دیدیێ دیشان هۆشداری دەدات؛ کیلیان ئێمباپێ سوپەرمان نییە

''هەموو مرۆڤێک ماندوو دەبێت''

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵپشتی کیلیان ئێمباپێ دەکات.

ئێمباپێ لە یەکەم دەرکەوتنیدا بە درێسی ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی سوپەر ئەوروپا، گۆڵێکی لە ئاتاڵانتا کرد، بەڵام لە لالیگا لە کۆی سێ یاریی تەنیا دوو گۆڵی کردووە، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی کردووەتەوە.

دیشان پێی وایە، کیلیان تەمەن 25 ساڵان دەتوانێت خۆی لەگەڵ فشار بگونجێنێت

هیچ هۆکارێک نییە هەست بە ناڕەحەتی بکەم، زۆر دڵخۆش چونکە ئەو دڵخۆشە، سەرەڕای ئەوەی کیلیان لە یەکەم یاریی و لە جامی سوپەری ئەوروپا گۆڵی کردووە، کەچی رەخنەی ئاڕاستە دەکرێت، کیلیان لەمجۆرە بابەتانە راهاتووە و ستانداردی گەورەی بۆ خۆی داناوە. تەنانەت کارلۆ ئانچێلۆتیش گرنگی بەو قسانە نادات، چونکە کیلیان بەردەوام گۆڵی کردووە و بەردەوامیش دەبێت.

لەبارەی ئاستی کیلیان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و تۆمارکردنی تەنیا گۆڵێک لە یۆرۆی 2024، دیشان دەڵێت

کاتێک کیلیان ئامادەیە، ئاستی هەڵبژاردەی فەڕەنسا باشترە، بەدڵنیاییەوە ئێمباپێ لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە، بەڵام خۆ کیلیان رۆبۆت یاخود سوپەرمان نییە. چاوەڕوانییەکان زۆر بەرزن، کیلیان توانای تێگەیشتنی لە تەواوی دۆخەکە هەیە، بەڵام دەبێ بزانین ماندووبوونی مرۆڤ، کاریگەری گەورە دروستدەکات.

یاریزانی تەمەن 25 ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە نەیشنزلیگ، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و بەلجیکا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button