ئیسپانیاگرنگترین

له‌ كۆی 28 یاریزانی بارسێلۆنا، 15 یاریزانی ئه‌كادیمیای لاماسیان

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی  ئه‌م وه‌رزی یانه‌ی بارسێڵۆنا به‌سه‌ركرایه‌تی هانزی فلیک ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ ئه‌ویش به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كانی لاون و له‌ قوتابخانه‌ی لاماسیا پێگه‌یشتوون.

پێگه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هانزی فلیكی ئه‌ڵمانی تیپێکی لاوی هەیە، به‌راورد به‌ پێشوو یاریزانه‌ لاوه‌كان له‌ یانه‌كه‌ دوو هێنده‌ن و له‌ كۆی 28 یاریزانی یانه‌كه‌ كه‌ له‌ لالیگا تۆماركراون 15 یاریزانی له‌ ئه‌كادیمیای لاماسیا بوون.

بارسا نوێیەکەی هانزی فلیک کە پڕە لە یاریزانی لاو، ده‌ستپێكێكی سه‌رنجراكێشی له‌ لالیگا هه‌بووه‌، چوار سەرکەوتن لە چوار یاریی یەکەمدا، چوار خاڵ لە نزیكترین ركابه‌ری دووره‌ كه‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌.

لەکاتی داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، پێکهاتەی بارسا 22 یاریزانی تیپی یەکەمی  و شەش یاریزانی دیکەی تیپی یەدەگیشی لە لالیگا تۆماركردوون، هەرچەندە یەکێک له‌و یاریزانه‌ لاوانه‌ی كه‌ ناوی تۆماركراوه‌ مارک بێرناڵە، به‌ڵام تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بووە و پێشبینی ناکرێ لەم وەرزەدا جارێکی دیکە یاری بکاتەوە.

تاکە دوو یاریزان له‌م هاوینه‌ كه‌ بارسا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردوون دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بوون، فلیك دوودڵ نەبوو لە پێدانی متمانە بە یاریزانە لاوەکانی و دەستپێکێكی نایابیشی تۆماركرد.

پێکهاتەکە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆرترین یاریزانی لاوی هه‌یه‌، سێرجی رۆبێرتۆ و مارکۆس ئەلۆنسۆ و ئۆریۆل رۆمیۆ و گوندۆگان كه‌ ته‌مه‌نیان لە سه‌رووی سی ساڵان بوو یانه‌كه‌یان جێهێشت، سەرەڕای گۆڕانکارییەکان، به‌ڵام فلیك متمانه‌ی به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كاندا ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی فلیک هێشتا نەیتوانیوە ئەنسۆ فاتی و دی یۆنگ و گاڤی و ئاراوخۆ بخاته‌ نێو حسابانی خۆیه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ دابراون.

.

بابەتی زیاتر

Back to top button