ئینگلتەراگرنگترین

جارێکی دیکە دەیڤد مۆیس دەگەڕێتەوە ئێڤەرتن؟

خۆشەویستی هاندەرانی تۆفیسە

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد مۆیس دیارترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی شۆن دایچ، لە پۆستی راهێنەرایەتی ئێڤەرتن.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئێڤەرتن، چاوەکان هەمووی لەسەر دوورخستنەوەی دایچن. میدیاکان زۆر باس لە گەڕانەوەی مۆیس بۆ ئێڤەرتن دەکەن، دوا بەدوای سێ دۆڕانی یەک بە دوای یەکی ئێڤەرتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن لیستیێکی راهێنەرانی ئامادەکردووە، لەگەڵ رێککەوتن لەگەڵ یەکێکیان، دایچ دووردەخرێتەوە.

پێشتر ئێڤەرتن 11 ساڵ راهێنەری ئێڤەرتن بووە و لە کۆتایی وەرزی رابردووش، وازی لە راهێنەرایەتی وێستهام یونایتد هێنا. بەگوێرەی راپۆرتەکەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بێت، مۆیس زۆر حەز بە گەڕانەوە بۆ ئێڤەرتن دەکات.

مۆیس هیچ نازناوێکی لەگەڵ ئێڤەرتن بەدەستنەهێنا، بەڵام لە وەرزی 2004-05 پلەی چوارەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و خۆی وەک یەکێک لە راهێنەرە گەورەکان پیشاندا.

یاریی داهاتووی ئێڤەرتن لە 14ی ئەم مانگە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button