ئینگلتەراگرنگترین

هۆكاری لێدوانه‌كه‌ی سه‌ڵاح سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپووڵ ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

مێدیاكانی ئینگڵته‌را هۆکاری لێدوانە سەرنجڕاکێشەکه‌ی محەمەد سەڵاح سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوول روون دەکەنە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان هۆکاری شاراوەی پشت ئەو لێدوانە سەرنجڕاکێشانەیان ئاشکرا کردووە کە محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول رۆژی یەکشەممە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانە لیڤه‌رپوول پێشکەشی کرد، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

سەڵاح دوای یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گوتی،

هیچ دانوستانێک لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌م نه‌كراوه‌، به‌ دووری نه‌زانی ئه‌مه‌ دوا وه‌رزی بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌.

تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئەو جەنجاڵییە مێدیاییه‌ چاوەڕواننەکراوەی محەمەد سەڵاح له‌سه‌ر داهاتووی خۆی دروستیکردووه‌، بەشێکە لە ستراتیژییەکی وردی بیرلێکراوە، ئه‌مه‌ش بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆی و رازیکردنی لیڤەرپوول بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، محەمەد سەڵاح ده‌یه‌وێت لەگەڵ لیڤەرپوول بمێنێتەوە، بەڵام ئەستێرە میسرییەکە بەهۆی گەیشتن بە تەمەنی 32 ساڵییەوە، نایەوێت مووچەکەی کەم بکرێتەوە یان گرێبەستێکی پێشكه‌ش بكرێت بڕی پاره‌كه‌ی كه‌م بێت.

محەممەد سەڵاح به‌رزترین مووچەی یاریزان لە مێژووی لیڤەرپوول وه‌رده‌گرێت، كه‌ مووچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوه‌نده‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button