یاریگا

تەواو؛ ئەستێرەیەکی بەڕازیلی بووە یاریزانی نەسڕ

لە لەندەنەوە چووەتە ریاز

Yariga App

یاریگا –

ئانجێلۆ گابریێل بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودییەوە کرد.

یاریزانی 19 ساڵان گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ تیمەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا واژۆ کرد، هەرچەندە تەنیا 12 مانگە لە لەندەنە.

چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2023 ئانجێلۆی لە سانتۆس گواستەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر گرێبەستەکەی ئاشکرا بکرێت.

لە وەرزی رابردوودا، ئانجێلۆ بە خواستن یاریی بۆ ستراسبۆرگی فەڕەنسی کرد، لەگەڵ یانەکە چوار گۆڵی لە 21 یاریدا کرد.

ئانجێلۆ بووە 26مین یاریزان ریزەکانی چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو (خواستن و هەمیشەیی) جێبهێڵێت.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2020 و لە تەمەنی 15 ساڵ و 308 رۆژیشدا یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ سانتۆس کرد و بووە بچووکترین یاریزانی مێژووی بەڕازیل، یاریی بۆ یانەیەکی خولی نایاب بکات. هەروەها لە ساڵی 2021 بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی کۆپا لیبێرتادۆرێس گۆڵ بکات، کاتێک لە تەمەنی 16 ساڵیدا گۆڵێکی کرد.

یاریزانی نێودەوڵەتی بەڕازیلی لە کۆی 129 یاریدا پێنج گۆڵی بۆ سانتۆس کرد و پاشان بووە چێڵسی.

نەسڕ گرێبەستی ئەستێرەیەکی هەڵوەشاندەوە و یاریزانێکی دیکەش دەگوازێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button