ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەی پێشووی چێڵسی و ئارسیناڵ چووە یۆنان

مووچەی هەفتانەی دەگاتە 100 هەزار پاوەند

Yariga App

یاریگا –

ویلیان، یاریزانی پێشووی چێڵسی و ئارسیناڵ پەیوەندی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆناییەوە کرد.

یاریزانی پێشووی بەڕازیلی نوێکردنەوەی ئۆفەرەکەی لەگەڵ فولهام رەتکردەوە و لەهاوینی رابردوودا، بووە یاریزانێکی ئازاد.

ویلیان شەوی یەکشەممە گەشتی ئەسینای کرد، دوێنێ دووشەممە پشکنینەکانی پزیشکی تێپەڕاند و گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک ساڵ بە مووچەی هەفتانەی 100 هەزار پاوەند واژۆ کرد.

ئۆڵێمپیاکۆس دەستبەجێ ناوی ویلیانی لە تۆماری قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ زیادکرد.

لە دوو وەرزی رابردوودا، ویلیان 63 یاری لەگەڵ فولهامدا کرد، پێشتر پێنج نازناوی گەورەی لەگەڵ چێڵسی بردووەتەوە.

لە ساڵی 2020 چێڵسی جێهێشت و بووە یاریزانی ئارسیناڵ، دوای 37 یاری و گۆڵێک، ریزەکانی گەنەرزی جێهێشت و پەیوەندی بە فولهامەوە کرد.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، ویلیان 70 یاری بۆ بەڕازیل کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button