بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاوێکی پاریسی ریکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوە دەشکێنێ

Yariga App

یاریگا –

پاریس سان جێرمان وەبەرهێنان بە لاوەکانیەوە دەکات و سبەی یاریزانێکی ئەو یانەیە ریکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوە دەشکێنێ.

بەپێی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، سبەی یانەی ساڵزبێرگی نەمسایی گواستنەوەی خوان گادۆی تەمەن 17 ساڵ لە پاریس رادەگەیەنێ و یانە فەڕەنسیەکە لە بەرامبەر فرۆشتنیدا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ و بڕێکیتری گۆڕانکارییەکانی دەستدەکەوێ.

وەک هاوکینس نووسیویەتی، ئەو بڕەیەش گرانترین بۆ لاوێک کە هێشتا تەمەنی خوار 18 ساڵانە.

گرێبەستی ئەو بەرگریکارە لەگەڵ یانە نوێیەکەی تا ساڵی 2027 دەبێت و ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی قۆناخی پشکنینەکانی تێپەڕاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button