بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئیتیحادی سعودی گواستنەوەی یاریزانێکی پاریس رادەگەیەنێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی سەرکەوتووبوو لە رێککەوتن لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ئەو یانە فەڕەنسیە.

یانەکانی سعودیە کەوتوونەتە خۆیان بۆ هەرچی زووە گرێبەستەکانیان یەکلایی بکەنەوە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان لەو وڵاتە. لەو نێوەندەشدا ئیتیحاد دانیلۆ پێرێرای رازی کرد و ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکیەکانی هەر لە پاریس بۆ ئەنجامدرا.

فابرزیۆ رۆمانۆ کە زانیارییەکەی بڵاوکردووەتەوە، لە درێژەی وردەکاریەکاندا نووسیویەتی کە تێچووی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەکە 5 ملیۆن یۆرۆیە و هەردوولایەن لەسەر هەمووشتێ ڕێککەوتوون. پی ئێس جی ئەوەی دەیویست هەروا دەرچوو، بەوەی تەنها بیریان لە بە یەکجاری فرۆشتنی پێرێرا دەکردەوە نەک بژاردەیتر.

پێرێرا لە دەتوانێ لە هەردوو پێگەی ناوەڕاستی بەرگری و دڵی بەرگری یاری بکات. ناوبراو لە ساڵی 2020 لە پۆرتۆی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە باخچەی شازادەکان. ئەو بە تەواوی لە پلانەکانی لویس ئێنریکیدا نەمابوو، بە جۆرێک وەرزی رابردوو تەنها 5 یاری بەشداریکرد لە خولی فەڕەنسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button