ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ گالاتاسەڕای ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئۆسیمین دەکات

"ئۆسمین بە ئۆفەرەکە رازییە"

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، یانەی گالاتاسەڕای ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ناپۆلی دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتالیا جیانلوکا دی مازیۆ بڵاویکردووەتەوە، گالاتاسەڕای تورکی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ناپۆلی کردووە.

یانە تورکییەکە ئامادەیە بۆ ماوەی وەرزێک هێرشبەرە نایجیرییەکە بباتە ریزەکانی و مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش دەکات.

هاوکات هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لاری نییە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک روو لە تورکیا بکات، لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی دەکرێتەوە.

ئۆسمین لەم هاوینە بەفەرمی ئاشکرایکرد ناپۆلی جێدەهێڵێت، لەگەڵ چێڵسی تا کۆتا کاتژمێرەکانی مێرکاتۆ لە گفتوگۆدابوو، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و لە ناپۆلی مایەوە.

مێرکاتۆی هاوینە لە سوپەرلیگی تورکیا تا 13ـی ئەیلوول بەردەوامدەبێت، ناپۆلی یاریزانەکەی لە تیپەکە دوورخستووەتەوە و بەشداری هیچ یارییەکی پێناکات، گالاتاسەڕای ئەمە بە دەرفەت دەزانێت و دەیەوێت ڤیکتۆر بباتە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button