بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ گرێبەستی ئەستێرەیەکی هەڵوەشاندەوە و یاریزانێکی دیکەش دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئالێکس تێلێسی بەڕازیلی یانەی نەسڕی سعوودی جێدەهێڵێت.

ماڵپەڕی فەرمی نەسڕ بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی و بە رێککەوتنێکی دوولایانە گرێبەستی ئالێکس تێلێس هەڵوەشێندراوەتەوە و یاریزانە بەرازیلییەکە نەسڕ جێدەهێڵێت.

تێلێس لە هاوینی رابردوو بەبڕی 4.60 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانە سعوودییەکە کرد و تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردبوون.

ئێستا بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

هاوکات یانە سعوودیەکە بۆ گواستنەوەی ئانجێلۆ گابڕیێلی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەمزووانە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button