سعوودیەگرنگترین

نەسر بە یەکجاری یاریزانێکی بیانی لە پلانەکانی یانەکە دەرکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕ دەیەوێ بەر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەکانی هاوینە لە سعودیە ریزەکانی رێکتر بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا یەکێک لە یاریزانە بیانییەکانی لە پلانەکانیدا دەرهێناوە.

یاسای بەرکار لە خولی ئەو وڵاتە رێگە دەدات ژمارەی یاریزانی بیانی لە ریزەکانیان ئەو سنوورە تێنەپەڕێنێت کە بۆیان دیاریکراوە، بەوەش دەیەوێ بە دەستبەرداربوون لە ئالێکس تێلێس شوێن بۆ بیانیەکی دیکە بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی، هەمووشتێ پشتڕاستکراوەتەوە کە چیتر تێلێس لە پلانەکانی نەسڕدا نەماوە.

گالێتی نووسیوشیەتی کە لە ئێستادا یانەکە زۆر بە چری کار لەسەر ئەوە دەکات هەرچی زووە ئەو یاریزانە بەڕازیلیە بەڕێ بکەن. زۆر یانەش خواستی خۆیان پیشانداوە، بەتایبەت بەشێوەی خواستن. یاریزانە 31 ساڵانەکە هاوینی رابردوو لە مانچێستەر یونایتدەوە گواسترایەوە نەسڕ، کە ئەمەی خوارەوە وردەکاریەکەیەتی:

فەرمی: ئەلێكس تێلێس پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد

بابەتی زیاتر

Back to top button