ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیتیحاد ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی ترۆسارد کردووە

لە دوایین رۆژی مێرکاتۆی هاوینە لە سعوودیە

Yariga App

یاریگا –

ئیتیحاد ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی ترۆسارد کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەلجیکییە بگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی ئیتیحادی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیاندرۆ ترۆسارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ئارسێناڵ کردووە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی کە هاوینی رابردوو لە برایتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرزەوە کرد.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، ئێستا بڕیارەکە لەدەتسی ئارسێناڵ دایە بۆ ئەوەی لەبارەی ئۆفەرەکەی ئیتیحاد بڕیاری خۆی بدات، کە ئەمڕۆ دوایین رۆژی گواستنەوەی یاریزانانە لە سعوودیە و مێرکاتۆی هاوینە کۆتایی دێت.

ترۆسارد (29 ساڵان) هاوینی رابردوو بەرامبەر 15.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسیناڵەوە کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ گەنەرز لە 71 یاری 19 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button