یاریگا –
ئێمباپێ دوای دووانەکەی بەرامبەر بێتیس هەموو شتێکی ئاشکراکرد و لەبارەی پەیوەندیی خۆی و ڤینیسیۆس جۆنیۆر گوتی :’من و ڤینیسۆس بەمشێوەیە رێککەوتووین’.
کیلیان ئێمباپێ دوای ئەوەی گرێکوێرەی گۆڵکردنی کردەوە و لە یاریی بەرامبەر ریال بێتیس دوو گۆڵی کرد، لە لێدوانێكی بۆ میدیاکان گوتی :’من سێ گەڕ بوو گۆڵم نەکردبوو، نەوەک چوار گەڕ، من هەر لە سەرەتاوە کە هاتمە ریال مەدرید گوتم من دەتوانم لە سێ شوێن یاریی بکەم (هێرشبەر و باڵەکان)، پێشتر لە پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ و هەڵبژاردەکەم لەو شوێنە یاریم کردووە، ئەو شوێنەی لەناو یاریگا یاریی لێ دەکەم بەلای منەوە کێشە نییە، پێویستە خۆم لەگەڵ هاوڕێیەکانم بگونجێنم، ئەمە گرنگترین شتە’.
🐢 @KMbappe HABLA con @EduAguirre7:
🌟 “He SOÑADO ESTO MUCHOS AÑOS”.
🤩 “Tengo la confianza de todos, estoy muy feliz”. pic.twitter.com/8SxRRaXA3g— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) September 1, 2024
هەروەها کیلیان گوتیشی :’ئەو شوێنەی یاریی لێ دەکەم بابەتێکی دەرەوەیە، بەلای منەوە ئەم بابەتە من بێزار ناکات، ئەمە بابەتێکە بۆ گفتوگۆکردنی خۆتان، هێشتا هەموو شتێک نموونەیی نییە لێرە، بەڵام خەریکە شتەکان باشتر دەبن، پێویستە ئێمە باشتر خۆمان بۆ یارییەکانی داهاتوومان ئامادە بکەین و تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت’.
لەبارەی پەیوەندیی خۆی و ڤینیسیۆس جۆنیۆر گوتیشی :’پەیوەندیم لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر هاوشێوەی ئەوانی دیکەیە، دەمەوێت زیاتر بیانناسم،ئەگەر توانیمان لەوە تێبگەین چۆن لەگەڵ یەکتری یاریی بکەین، ئەوا وەرزێکی باوەڕپێنەکراومان دەبێت، لە رووی تەکتیکی و تەکنیکییەوە هەوڵ دەدەم لەگەڵ ڤینی و تەواوی یاریزانەکانی دیکە بە باشی خۆمان بگونجێنین، ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی گەورەین و کەسی باشن’.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
فيني يطلب من مبابي التسديد
تابع الحساب الأساسي @MMajeedX pic.twitter.com/s9r2inK7P5
— ملك الحقوق يغطي RM4Arab (@mmtv30022) September 1, 2024
هەروەها دەڵێت :’ئێمە رێککەوتووین لەگەڵ ڤینیسیۆس جارێک ئەو پێناڵتی لێبدات جارێکیش من، راهێنەر ئەم بابەتەی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە و ئێمەش بڕیارمان داوە بەنۆرە بێت’.
هێرشبەرەکەی ریال مەدرید گوتیشی :’من ژمارەیەکی دیاریکراوی گۆڵم دەستنیشان نەکردووە، چونکە ئامانجی سەرەکیم بەدەستهێنانی نازناوەکانە نەوەک گۆڵکردن، خۆی دەبێت لە هەموو یارییەک گۆڵ بکرێت، من تەنیا دەمەوێت یارمەتی یانەکەم بدەم’.