ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا فلیک یاخود میونشن باشترە؟

ئامارەکان هیوابەخشن

Yariga App

یاریگا –

ژمارەکانی هانزی فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا جێگەی دڵخۆشی میدیاکانی کاتالوونیان.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بەراوردی نێوان دەستپێکی فلیک لەگەڵ بارسا و بایرن میونشن کردووە. بارسێلۆنا چوار بردنەوەی بەدوای یەکی لەلالیگا لەژێر سەرپەرشتی فلیک بەدەستهێناوە.

یارییەکانی بارسێلۆنا لە لالیگا – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، ئەمە بەهێزترین دەستپێکی فلیک نییە، بەڵکو هەمان دەستکەوتی لەگەڵ میونشنیش هەبووە. فلیک یەکەم یاری لەگەڵ میونشن لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆس 2-0 بردەوە، دواتر لە بۆندسلیگا دوو یاری بەدوای یەک لە دۆرتموند و فۆرتونا دوسلدۆرفی 4-0 بردەوە، بردنەوەی چوارەمیش بەرامبەر رێد ستار بێلگراد بوو 6-0.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەوکات لە میونشن بوو، لەو چوار یارییەدا حەوت گۆڵی بۆ یانە باڤارییەکە کرد، بەڵام میونشنەکەی فلیک لە یاری پێنجەمدا 2-1 بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن دۆڕا و یاری شەشەمیشی بەرامبەر بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ 2-1 دۆڕاند.

یارییەکانی بارسێلۆنا لە سێپتێمبەر/ئەیلوول – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

فلیک لە هاوینی ئەمساڵدا، بووە شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز و ئێستا تیمەکەی یەکەمی ریزبەندی لالیگایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button