ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ هێرمۆسۆ گرێبەست لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

وێستگەی نوێی کاروانی وەرزشی ماریۆ هۆرمۆسۆی ئیسپانی لە سێریا ئەی دەبێت.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ماریۆ هۆرمۆسۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆما واژۆ دەکات و دەبێتە یاریزانێکی نوێی گورگەکانی ئیتالیا.

هۆرمۆسۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی هات. پاش پێنج وەرز یاریکردن بۆ رۆخی بلانکۆس ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە لەگەل رۆما بۆ دوو وەرز و تا هاوینی 2026 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکەش.

هێرمۆسۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە یانەکەی شاری مەدرید کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 174 یاری کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button