ئینگلتەراگرنگترین

هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بۆ راتکڵیف: ئەرێ تۆ سەرخۆشی؟

هاندەران داوای دوورخستنەوەی دەستبەجێی تێن هاخ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بەشێکی زۆری هاندەرانی مانچێستەر یونایتد داوایان لە جیم راتکڵیف دەکەن، دەستبەجێ ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دووربخاتەوە.

مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد 0-3 بە لیڤەرپوول دۆڕا، لە دوای دۆڕانەکە هاندەرانی مان یونایتد هەڵمەتێکی فراوانیان لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە دژی تێن هاخ دەستپێکرد.

دوای بڵابوونەوەی وێنەیەکی راتکڵیف لە یارییەکەدا، کە بە دەستەکانی دەموچاوی گرتووە، هاندەران ناوی وێنەکەیان ناوە ”بە تەواوی سەرخۆشە”، چونکە راهێنەرێکی وەک تێن هاخی هێشتووەتەوە.

سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکنی کەمینەی مانچێستەر یونایتد – ئۆڵدترافۆرد

@UtdYahz لە ئێکس نووسیویەتی

نیگەران نیم بۆ تۆ جیم، چونکە دەرفەتی دوورخستنەوەی تێن هاخت هەبوو، کەچی گرێبەستەکەت نوێکردەوە، فەرموو هیچ شتێک نەگۆڕاوە، تەنانەت چوون دەستبەرداری جەیدن (سانچۆ) بوون، تەنیا بۆ ئەوەی راهێنەرەکە دڵخۆش بێت. باشترین شت ئەوەیە دووریبخەنەوە.

@JoeSillett لەلایەکی دیکەوە دەڵێت

ئەگەر راتکڵیف، عومەر بێرادا، دان ئاشوۆرس و جەیسن ویلکۆکس پێیان وایە تێن هاخ ئەو کەسەیە کە بۆ بەرەوپێشچوونی یانەکە سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتد دەکات، تەنانەت دوای ئەم هەموو بەڵگەیەی دوو ساڵی رابردوو، بەڕاستی ئەوانە هیچ ئاگایان لەخۆیان نییە و زۆر سەرخۆشن، دەبێ زوو بڕیار بدەن.

مانچێستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، نزیکەی 180 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button