ئینگلتەراگرنگترین

مۆ سەڵاح هۆکاری جێهێشتنی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

''هیچ گفتوگۆییەک نەکراوە''

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح روونیدەکاتەوە، لەوانەیە ئەمە دوا وەرزی بێت لەگەڵ لیڤەرپوول.

مۆ سەڵاح لە یاریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دوو گۆڵی دروستکرد و گۆڵێکیشی کرد، لەم وەرزەدا یەکێکە لە باشترینەکانی پێکهاتەی ئارنە سڵۆت.

گرێبەستی سەڵاح لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و دەنگۆی زۆر بۆ کۆتاییهاتنی کاروانی ئەستێرە میسڕییەکە لە ئانفیڵد هەیە.

یاریزانی تەمەن 32 ساڵان لە دوای یارییەکە قسەی بۆ کەناڵی سکای سپۆرتس کرد

لە هاوینی رابردوودا، کاتێکی زۆرم هەبوو و توانیم زۆر لەگەڵ خۆم بمێنمەوە و ئەرێنیانە بیر بکەمەوە، چونکە ئەمە دوا ساڵی منە لەگەڵ لیڤەپروول. دەمەوێت تەنیا چێژ وەربگرم و نامەوێت بیری لێبکەمەوە، هەست دەکەم زۆر ئازادم لە یاریکردن و گوێ بەوە نادەم، ساڵی داهاتوو چی روودەدات.

لەبارەی هەڵوێستی دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەڵاح دەڵێت

تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، قسەی لەگەڵدا نەکردووم. منیش کێشەم نییە و دوا وەرزی خۆم لەم یانەیە بەسەردەبەم. بابەتەکە بەمنەوە پەیوەست نییە، هیچ کەسێک لەبارەی ئەمە قسەی لەگەڵ نەکردووم.

سەڵاح لەم وەرزەدا سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە، ئێستا دەگەڕێتەوە قاهیرە، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ و لە 14ی ئەم مانگە لە ئانفیڵد، رووبەڕووی نۆتینگهام فۆڕێست دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button