عێراقکوردستان

یاریگا هۆکاری هەڵوەشانەوەی کەمپە مەشقیەکەی هەولێر لە تورکیا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بریاربوو لەم هەفتەیە یانەی هەولێر کەمپێکی مەشق و راهێنان لە تورکیا بکاتەوە، بەڵام بە هۆکارێک کەمپە مەشقیەکە هەڵوەشێنرایەوە.

لە سەر داوای سەمیر بابۆی راهێنەری هەولێر، بریار بوو لەم هەفتەیە تیپی تۆپی پێی هەولێر لە شاری ئەلانیا لە تورکیا کەمپێکی مەشق و راهێنان بکاتەوە، لە بەدواداچونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا هۆکاری هەڵوەشانەوەی کەمپەمەشقیەکە ئاشکرا کرا،  سەرەتا سێ یاریزانی هەولێر ڤیزای تورکیایان بۆ نەگەڕایەوە دواتر بۆ ئەم هەفتەیە هەولێر تووشی کێشەی بلیتی فڕۆکە بوون و دەبوو لە هەفتەی داهاتوو گەشت بکەن، بەڵام بە هۆی کەمی کات و نزیکبوونەوەی دەسپێکی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق کەمپە مەشقیەکە هەڵوەشێنرایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، دوای ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەکانی ناوخۆ و پیشەگەرەکانی،  هەولێر لەم هەفتەیە کەمپە مەشقیەکە لە پیرمام و تایبەت لە یاریگای ئاڕاڕات دەکاتەوە و ماوەی 10 رۆژیش دەخایەنێت.

وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2024 _ 2025 بڕیارە لە 21ـی ئەم مانگە یارییەکانی دەسپێبکات، یاریگای دهۆکیش ئاهەنگی کرانەوەی خولەکە لە خۆ دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button