ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هاتە دەنگ؛ دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە جێدەهێڵێ؟

راپۆرتێک یانە کەتەلۆنیەکەی هەژاندووە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتێک لە ماڵپەڕی Diario Sportی سپۆرتی ئیسپانییەوە هەژانێکی بەهێزی لەنێو یانەی بارسێلۆنا دروستکردووە و یانەکەش بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسا هەست بە بێزاریی دەکات لەو دۆخە داراییەی کە یانە کەتەلۆنیەکەی تێدایە و دەستواڵایی ئەو بەڕێوبەرەی سنووردارکردووە لەوەی بەگوێرەی ویست و پلانی خۆی یاریزان بگوازێتەوە، هەر بۆیە بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە.

راپۆرتی سەرچاوە ئیسپانییەکە:

ئەو زانیارییە زۆرێک لە سەرچاوەکانی دیکە بە بایەخەوە بڵاویانکردەوە و بوو بە مانشێت، بەڵام تۆزێ پێش ئێستا بارسێلۆنا لە پێگە فەڕمییەکانی خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەنگوباسی ماڵپەڕە ئیسپانییەکەی بە ناڕاست خستەوە.

لە بەیاننامەکەی بارسادا هاتووە:

بارسێلۆنا نکوڵی دەکات لە زانیارییەکانی Diario Sport کە گومان دروستدەکات لەسەر بەردەوامبوونی بەڕێوبەری وەرزشیەکەمان. وەڵامی بارسێلۆنا لەوە بەهێزتر نابێ کە رایدەگەیەنین تا ئەوپەڕی ئاست رازین لەگەڵ کارەکانی دێکۆ و هەر هێرشێکی لەو جۆرە رەتدەکینەوە کە دوای داخستنی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە هاتووەتە ئاراوە.

بارسا لەم هاوینەدا هەوڵێکی زۆری دا بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز وەک دیارترین گرێبەست پێشکەشی هاندەرانی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو پرۆسە و دواجار دانی ئۆڵمۆیان لە یانەی لایپزیگ گواستەوە کە گەورەترین گواستنەوەی هاویەنەکە بوو بۆ بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button